توركیا بەبیانووی گۆڕی “سلێمان شا” دەیەوێت كۆبانێ‌ داگیربكات



ئاگربەستی نێوان هەسەدە و گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا شكستی هێنا و توركیا داوای جێگیركردنی هێزی سەربازی لە مەزارگەی “شا سلێمان” دەكات لە نزیك كۆبانێ‌ و وەك میدیاكانی ڕۆژئاوا دەڵێن: توركیا دەیەوێت بەوبیانووە كۆبانێ‌ داگیربكات.

میدیاکانی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاوبكردەوە، بەهۆی هەوڵەكانی توركیاوە ئاگربەستی نێوان هەسەدە و گرووپە چەکدارەکان جێبەجێنەكراوە و توركیا و گروپە چەكدارەكان دەستیانكردووە بە كۆكردنەوەی هێزەكانیان، هاوکات چاوەڕوان دەكرێت هێرشێكی گەورە بكرێتە سەر كۆبانێ.

ئاماژە بەوەش دەکەن، هۆكاری جێبەجێنەكردنی ڕێككەوتنەكە داواكاری توركیایە بۆ دروستكردنی بنكەیەكی سەربازی لە كۆبانێ.

مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات وتی، “ئەو ڕێکكەوتنەی لە ڕێی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە لە نێوان هەسەدە و تورکیا و گرووپە چەکدارییەکانی ئەنجامدرا جێبەجێنەکراوە”.

مەزلوم عەبدی وتیشی، “تورکیا داوای جێگیرکردنی هێزی سەربازی لە مەزارگەی سوڵتان سلێمان شا لە گوندی ئەشمی ڕۆژئاوای کۆبانێ دەکات، کە بەنیازە چەکی قورس لەو گوندە جێگیر بکات”.

تورکیا داوای لە هەسەدە كردوە؛ چەند کیلۆمەترێک لە ڕۆژئاوای کۆبانی چۆڵ بکات، بەڵام هەسەدە رەتی كردوەتەوە، كە داواكارییەكەی ئەو وڵاتە جێبەجێ بكات.

گەورەترین پیتزا لە ناوچەیەكی هەرێم دروستكرا
پێت گەورەترین پیتزا لە ناوچەیەكی هەرێم دروستكرا
هاكان فیدان: ئامانجمان لە ناوبردنی هێزە كوردییەكانی سوریایە
دوات هاكان فیدان: ئامانجمان لە ناوبردنی هێزە كوردییەكانی سوریایە
پەیوەنیدر