هاكان فیدان: ئامانجمان لە ناوبردنی هێزە كوردییەكانی سوریایە



وەزیری دەرەوەی توركیا داوا لە دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق دەكات دان بە یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)دا نەنێن و پێویستە ئەو هێزانە سوریا بەجێبهێڵن.

هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند، ئامانجی ستراتیجی ئەنكەرە لەناوبردنی هێزە كوردیەكانی سوریایە، بۆیە پێویستە سوریا بەجێبهێڵن یان چەك دابنێن.

وتیشی، “پێویستە لەسەر ئەو ئەندامانەی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) كە خەڵكی سوریا نین بەزووترین كات وڵاتەكە بەجێبهێڵن و ئەوانەی دەشمێننەوە، دەبێت چەكەكانیان دابنێن”.

ئەمە لە كاتێكدایە لە ماوەی رابردوودا ئەو گرووپە چەكدارانەی توركیا پاڵپشتیان دەكات، چەند جارێك هێرشیان كردۆتە سەر هێزە كوردییەكان لە عەفرین و مەنبج و شەڕ و پێكدادان لەنێویاندا بەردەوامە لە هەندێك ناوچە.

توركیا بەبیانووی گۆڕی “سلێمان شا” دەیەوێت كۆبانێ‌ داگیربكات
پێت توركیا بەبیانووی گۆڕی “سلێمان شا” دەیەوێت كۆبانێ‌ داگیربكات
مینی پاسێك لە هاووڵاتییەك دەدات
دوات مینی پاسێك لە هاووڵاتییەك دەدات
پەیوەنیدر