وتەبێژی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە 58%ی نەخۆشخانەكانی سوریا لەكار وەستاون و دەشڵێت: كەرتی تەندروستی سوریا لە توانایدا نییە خواستی دانیشتوانی ناوچەكانی وڵاتەكە دابین بكات.
مارگریت هاریس، وتەبێژی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لەگەڵ گەڕانەوەی ئاوارە سورییەكان بۆ وڵاتەكەیان، خواستی خزمەتگوزاری تەندروستی و خۆراك لەو وڵاتە بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە.
ڕاشیگەیاندووە، ڕێكخراوەكە تەنها لە 21%ی پێویستییەكانی بۆ دابین كراوە و لە 58%ی نەخۆشخانەكانی سوریاش لەبەر نەبوونی دەرمان و دابینكردنی پێویستییەكانیان لە كار وستاون.
ئاشکراشیکرد، كەرتی تەندروستی سوریا لە توانایدا نییە خواستی دانیشتوانی ناوچەكانی وڵاتەكە دابین بكات، بە تایبەتیش لە دوای گەڕانەوەی هەزاران ئاوارەی سوریا بۆ وڵاتەكەیان ئەو كارە سەختتر بووە.