کەشناسێکی کورد باس لەوە دەکات کە بەهۆی هەڵگەڕانەوەی هەور لە ئێران و بوونی هەور لە ئاسمانی چەند پارێزگایەک و ئیدارە سەربەخۆکان، بەفر بارین کراوە دەبێت.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە خێرایی با چالاک دەبێت و خێرایی باکە بەپێی ناوچەکان دەگۆڕێت لە دەشتاییەکان و ناوشار نزیک دەبێتەوە لە 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرکدا هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان خێراییەکە زیاترە دەگاتە 55 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و بە پێی کات و شوێن گۆڕانکاری ڕوودات.
وتیشی: “بەوهۆیەوە کەشێکی سارد وشک ناوچە دەگرێتەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکەم بۆ چونەدەرەوە بۆ شوێنەکان پۆشاکی گەرم بپۆشن و خۆیان لە مانەوەی زۆر لە دەرەوە بپاڕێزن لەم چەند ڕۆژە”.
ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی چاکبوونی بای باکووری ڕۆژهەڵات و هەڵەگەڕانەوەی هەور لە ئێران هەروەها بوونی هەور لە ئاسمانی ناوچەکانی پێنجوێن، ئیدارەی ڕاپەرین، سلێمانی، هەڵەبجە، هەورامان و سۆران، بەفر بارین کراوە دەبێت.