زیندانەکانی سووریا هەمووی شکێنران، هەرچی زیندانی هەبوو ئازادبوو، چەتە، ڕێگر، پیاوکوژ، ژن کوژ، سیاسی ناسیاسی… هەمویان ئێستا کەیف و سەفای خۆیان دەکەن.
تەنها زیندانێک نەشکێنراوە و ڕۆژانە مرۆڤی تێ فڕێدەدرێت، زیندانەکانی شاری عەفرینە…
زیندانەکانی شاری عەفرین سیخناخن لە ژن و پیاو گەنجی کورد، زیندانەکانی عەفرین پڕن لەوکەسانەی بەکوردی دئاخفن.
پڕن لەمرۆڤی بەساڵاچوو، پڕن لەجووتیاری خاوەن کێڵگەی زەیتوون، پڕن لەوکەسانەی دژی بڕینەوەی دارزەیتوونەکان و تێکدانی شوێنەوارەکانی عەفرین بوون، پڕن لەوکەسانەی ماڵ و شەرەفی خۆیان نەفرۆشت، پڕن لەوکەسانەی وتیان (ئەز کوردم)….
عەفرین و زیندانەکانی لەژێردەستی گروپە موسڵمانە تودڕەوەکانی سەربەتورکیای ئەردۆغانین.
سەججان و بەڕێوەبەرو والی شارەکەش پێج فەرزە لەنوێژی جەماعەتن، بەرپرسانی ئەو شارە سەدجار ئەم حەدیسەیان خوێندۆتەوە کەدەفەرموێ (مَنْ قُتِلَ دُونَ مَالِهِ فَهُوَ شَهِيدٌ)…
ئەم گروپانەو هاوشێوەکانیان هەموو مافێک بۆخۆیان بەڕەوادەبینن، بەڵام کەباسی مافی کوردو زمانی کوردو سەرزەمینی کوردیت کرد، ئیدی لەشیان پیس دەبێت، وەک ئەوەی کورد….
کەوتنی ئەسەدم، بەقەد کەوتنی هۆلاکۆو هیتلەرو سەدام و ناتانیاهۆ پێ خۆشە، بەڵام ئەنجامی ئەم کەوتنەو سووریا هەمان ئەنجامی کەوتنی سەدام و عێراقە، ئێستای عێراق حاڵی چۆنە، هەمان ئەنجام چاوەڕێی سووریادەکات، لەمێژوودا ڕووی نەداوە ئەمریکا خێروخۆشی بۆ هیچ وڵاتێکی شەرقی هێنابێ، هەمیشە مایەی فیتنەو ئاژاوەبووەو ماڵوێرانی بووە.
تکام وایە ئەوەی قسەی دەڕوات لای ئەم جۆلانەو داشانەی ئەمریکا، باقسەیەکی خێریش بۆ ئەو زیندانەی عەفرینیش بکات و براکوردەکانی ئازاد بکات….