بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی میدیای گۆڕان بڵاویکردونەتەوە سبەینێ یەکشەممە شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، ئامانج لە سەردانەکە پرسی رەوانە نەکردنی ئەو گوژمە پارانەیە کە بڕیاریان لەبارەوە دراوە لەوانە ئەو 430 ملیار دینارەی بۆ پڕ کردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 بڕیاری لە بارەوە دراوە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان شاندەکە داوا دەکەن بڕی 270 ملیار دیناری دیکە بۆ پڕ کردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگی 12 داوا بکەن.
شاندەکە لە هەریەکە لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و، لەگەڵ ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی پێکهاتووە.