چوار ڕێنمایی تەندرووستی بۆ شێرپەنجە



چوار ڕێنمایی لە پسپۆڕانی خۆراکی شێرپەنجە بۆ خواردنی تەندروستتر لە کاتی شێرپەنجەدا.

خواردنی تەندروست لەکاتی چارەسەرکردنی شێرپەنجەدا دەتوانێت زۆر بەسود بێت، زۆرجار کاریگەرییە لاوەکییەکانی چارەسەری شێرپەنجە دەتوانێت توانای مرۆڤ بۆ خواردن کەم بکاتەوە، زۆر کەمتر بۆ خواردنی تەندروست.

بۆیە زۆرێک لە پسپۆڕانی خۆراکی شێرپەنجە ئەمانە بە “نیشانەکانی کاریگەری خۆراک” ناودەبەن.

لە کاتی شێرپەنجەدا، ڕەنگە خواردنی خۆراک بەزەحمەت بێت یان هەرسکردنی ئەو خۆراکەی کە خواردوتە قورس بێت.

بەڵام هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆراک و هەروەها ئامانجەکانی هێشتنەوەی جەستە بە شێداری لە کاتی شێرپەنجەدا دەبێت لە سەرووی لیستی ئەولەویەتەکانتەوە بێت کاتێک بە چارەسەرکردندا تێدەپەڕیت.

ئەمەش یارمەتیت دەدات لە ڕێگری لە دروستبوونی بەدخۆراکی.

بەدخۆراکی و وشکبوونەوەی لەش دەبێتە هۆی کێشەی زیاتر لە کاتی شێرپەنجەدا، لەوانە ناچاربوون بە مانەوە لە نەخۆشخانە بۆ چاودێریکردنی زیاتر.

دەکرێت لە کاتی شێرپەنجەدا ئاستەنگی زۆر بۆ خواردنی تەندروست دروست ببێت، هەروەها پرۆسەی چارەسەرکردنی شێرپەنجە دەتوانێت کاتێکی زۆری بخایەنێت، ئەمەش واتە ئەو کەسانەی تووشی شێرپەنجە بوون لەوانەیە زۆربەی ڕۆژەکەیان لە سەنتەری چارەسەرکردنیان بەسەر بەرن.

ئەمەش ڕەنگە کاتێکی کەم بۆ خواردنی ژەمەکان بەجێبهێڵێت، چ جای ژەمە خۆراکیە بەسودەکان.

 

ئامۆژگاری بۆ باشترکردنی خۆراکی خۆت لە کاتی شێرپەنجەدا ئەمەنەن.

هەر کەسێک کە بە چارەسەری شێرپەنجەدا تێدەپەڕێت لە شوێنێکی جیاوازدایە بە توانای خواردن و شێوازی خواردنی، لە کاتی دەستپێکردنی چارەسەرەکاندا، ڕەنگە خۆراکی کەسێک جیاوازییەکی زۆری هەبێت لەگەڵ کەسێکی دیکە.

بەڵام گرنگە لەوە تێبگەیت کە تەنانەت گۆڕانکاری بچووکیش بۆ باشترکردنی خۆراکەکەت دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورە لەسەر تەندروستی گشتی دروست بکات.

لە کاتی هەڵبژاردنی خۆراکدا، هەمیشە لەگەڵ پزیشکەکەت یان پسپۆڕی خۆراکی شێرپەنجە قسە بکە دەربارەی ئەوەی کە چی پێشنیار دەکرێت بۆت؟ ئەگەر دەست دەکەیت بە چارەسەرێکی نوێ، دڵنیابە لە تیمی چاودێری تەندروستی خۆت بپرسە ئایا هیچ خۆراکێک یان تەواوکەرێک هەیە کە کارلێک لەگەڵ ئەو چارەسەرانەدا بکات کە دەیخۆیت؟

دڵنیابە کە هەر تەواوکەرێک کە دەیخۆیت بە تیمەکەت بڵێیت بۆ ئەوەی بتوانن هەڵسەنگاندنیان بۆ بکەن بۆ هەر کارلێکێک،هەروەها پێویستە بپرسیت کاریگەرییە لاوەکییەکان چین؟ بۆ ئەو چارەسەرانەی کە وەریدەگریت و چۆن دەتوانیت خۆت بۆیان ئامادە بکەیت؟

بەگشتی لە خوارەوە چەند ئامۆژگاریەک دەخەینەڕوو کە ئەو کەسانەی شێرپەنجەیان هەیە دەتوانن پەیڕەوی بکەن بۆ ئەوەی خۆراکێکی تەندروستتر و هاوسەنگتریان هەبێت لە کاتی شێرپەنجەدا بریتین لە مانەی خوارەوە:

١ یەکەم ئامانجت ئەوەیە لە هەر ژەمێکدا سەرچاوەیەکی پرۆتین لەخۆ بگرێت.

پرۆتینەکانی بنەمای ڕووەکی، وەکو فاسۆلیا، گوێز یان بەرهەمەکانی سۆیا، هەڵبژاردەیەکی نایابن.

لەکاتی هەڵبژاردنی پرۆتینی ئاژەڵدا هەوڵبدە شیرەمەنی و هێلکە و پەلەوەر و ماسی زیاتر هەڵبژێریت لە گۆشتی سوور.

 هەروەها تەنها ناوبەناو گۆشتی پرۆسێس کراو بخۆ.

٢ هەوڵبدە سەوزە و میوە بخەیتە ناو خۆراکی ڕۆژانەتەوە ئەگەر توانیت.

سەوزە و میوە ڕیشاڵ و دژە ئۆکسێنەر و ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە کە هەموویان گرنگن لە خۆراکی تەندروستدا.

خواردنی سەوزە و میوە بە شێوەی خۆراکی تەواو، لەبری شەربەت یان پاودەر، دڵنیای دەدات کە هێشتا ڕیشاڵەکان لەم خۆراکانە بەدەست دەهێنیت.

٣شلەمەنی زۆر بخۆرەوە بە درێژایی چارەسەر.

خواردنەوەی شلەی زۆر گرنگە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات ئامانجەکانی مانەوەی جەستەت بە شێداری بەدی بهێنیت.

هەروەها دەتوانێت یارمەتی باشترکردنی تەندروستی گورچیلەکانت بدات، ئەگەر خواردنەوەی ئاو ململانێیە بۆ تۆ، هەوڵبدە بتڵێکی ئاوی پێوانەکراو بەکاربهێنیت و ئامانجێک بۆ خۆت دابنێ.

ئەگەر تا نیوەڕۆ لانیکەم نیوەی ئامانجی شلەکەت بەدی نەهێنابێت، دەزانیت کە پێویستە خواردنەوەت زیاد بکەیت! هەروەها دەتوانیت یارمەتی تامکردنی ئاو بدەیت بە تێکەڵکردنی لەگەڵ خەیار، لیمۆ، نەعنا، توو، یان میوەی تر بۆ ئەوەی یارمەتی گۆڕینی تامەکەی بدات بۆ ئەوەی زۆر بێزار نەبیت لە ئاوی ئاسایی.

٤ ئەگەر تووشی دڵتێکەڵهاتن( هێڵنج)بوویت، هەوڵبدە ژەمی بچووکتر و زیاتر بخۆیت.

دڵتێکەڵهاتن کاریگەری لاوەکی باوی شێرپەنجە و چارەسەرەکەیە. ئەگەر دڵتێکەڵهاتن کێشەیە بۆ تۆ، خواردنی بەشە بچووکەکان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە زۆر تێر نەبوویت.

جگە لەوەش خواردنی بەردەوام و کەم یارمەتیدەرە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە خواردن لە گەدەتدا هەیە زۆربەی کاتەکان، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی دڵتێکەڵهاتن.

بینینی بەشێکی بچووکتر لەبەردەمتدا ڕەنگە کەمتر زەحمەت بێت و یارمەتیت بدات تاکو لەکۆتایی ڕۆژەکە زیاتر بخۆیت.

ئەگەر دڵتێکەڵهاتنەکەت کۆنتڕۆڵ بکرێت، ئەگەری ئەوە زیاترە کە بتوانیت بژاردەی خۆراکی بەسوود وەک سەوزە و میوە زیاد بکەیت.

پێویستە لەگەڵ پزیشکەکەت قسە بکەی دەربارەی چارەسەرکردنی دڵتێکەڵهاتن بە بەکارهێنانی دەرمان ئەگەر هەوڵدان بۆ چارەسەرکردن لە ڕێگەی خۆراکەکەتەوە یارمەتیدەر نەبوو.

بەهیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک.

سەرچاوە/ Cancer.net

یاد حمید-پزیشکی پسپۆڕی دەرمانساز

 

سبەینێ شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم لەسەر پرسی مووچە سەردانی بەغداد دەکات
پێت سبەینێ شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم لەسەر پرسی مووچە سەردانی بەغداد دەکات
کەشناسی: ئەمڕۆ لەم ناوچانە باران و بەفر دەبارێت
دوات کەشناسی: ئەمڕۆ لەم ناوچانە باران و بەفر دەبارێت
پەیوەنیدر