تادێت بایکۆت لە سنووری سلێمانی فراوانتر دەبێت ئەوەش بە هۆی دواکەوتن و دابەش نەکردنی مووچەی فەرمانبەران.
کەمێک بەر لە ئێستا کارمەند و فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی منداڵبوون لە سلێمانی لەگەڵ دەستپێکی دەوام بایکۆتیان ڕاگەیاند و کارەکانیان بە جێهێشت.
ئەوەش لەکاتێکدایە زۆرینەی قوتابخانەکانی سنووری پاریزگای سلێمانی نزیکەی دوو هەفتەیە بایکۆتی دەوامیان کردووە و دەرگای قوتابخانەکان بە ڕووی خوێندکاراندا داخراون.