نوری مالیکی: دوای کەوتنی سووریا مەترسی کەوتووەتە سەر عێراق



سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، ئیسرائیل پلانی بۆ دابەشکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، هەروا تورکیا لە پشت کەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد بوو.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: “لە دوای کەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد، مەترسی کەوتووەتە سەر عێراق، ئیسرائیلیش پلانی هەیە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابەش بکات”.

مالیکی، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد: “جیاوازی زۆر لە نێوان ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە عێراق و سووریا هەیە، چونکە ڕووخاندنی بەعس لە سووریا بەدەستوەردانی دەرەکی و پلانێک بوو کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانیی دەکرا”.

مالیکی وتیشی: “حەشدی شەعبی هێزێکی یاساییە و بە گوێرەی یاسا دامەزراوە، بەشێکە لە دامەزراوەی هێزە چەکدارەکانی عێراق”.

سوریاو هاوکێشەکان!
پێت سوریاو هاوکێشەکان!
نرخی نەوت بەرزبووەوە و زێڕ دابەزی
دوات نرخی نەوت بەرزبووەوە و زێڕ دابەزی
پەیوەنیدر