ئەمریکا پابەندە بە ئاسایشی عێڕاق



وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەغدا پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ ئاسایشی عێڕاق دووپات دەکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی (١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤)، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەسەردانێکی چاوەڕوان نەکراو گەیشتە بەغدای پایتەخت.

بلینکن لەمیانی سەردانە ڕانەگەیەندراوەکەیدا بۆ بەغدای پایتەخت بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، کە “لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا بارودۆخی سوریایان تاوتوێ کردووە”، جەختی لەسەر “پابەندبوونی واشنتۆن بە ئاسایشی عێراق” کردووەتەوە.

بلینکن جەختی لەوەش کردەوە، پێویستە لە سووریا حکومەتێک پێکبهێنرێت کە هەموو لایەنەکانی سووریا لەخۆبگرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەڵێنی دا کە “واشنتۆن ڕێگری لە گەڕانەوەی داعش دەگرێت”.

جێگای سەرنجە، سەردانە لەناکاوەکەی بلینکن بۆ بەغدا ڕۆژێک پێش کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دێت کە بڕیارە سبەی شەممە لە ئوردن سەبارەت بە پێشهاتەکانی سووریا بەڕێوە بچێت، و بلینکن بەشداری تێدا دەکات.

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سودانی و بلینکن ئاشکرا کرا
پێت ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سودانی و بلینکن ئاشکرا کرا
“لە رۆژئاڤا کورد لە باشترین دۆخیدایە”
دوات “لە رۆژئاڤا کورد لە باشترین دۆخیدایە”
پەیوەنیدر