کۆشکی ئەلیزی سەرۆک وەزیرانی نوێی دەستنیشانکرد و دەڵێت”ماکرۆن بایرۆی هەڵبژارد”.
ڕۆژنامەی ئێلیزی فەڕەنسی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا فرانسوا بایرۆی بۆ سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا هەڵبژارد.
بایرۆ، کەسایەتییەکی ماوە درێژی سیاسەتی ناوەندگەرای فەرەنسایە و یەکێکە لە لایەنگرە سەرەتاییەکانی ماکرۆن، لە مێژە وەک فریادڕەسێک سەیردەکرێت، دوای ئەوەی بەرەی ڕاست و چەپ لە کۆتایی هەفتەدا کۆکبوون بۆ کۆتاییهێنان بە حکومەتی میشێل بارنیەر.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بایرۆ و ماکرۆن بۆ ماوەی نزیکەی دوو کاتژمێر کۆبوونەوە، میدیاکانی فەرەنسا سەرەتا بڵاویانکردەوە کە کۆبوونەوەکە گرژ بووە و ئەگەری بەدەستهێنانی ئەو پۆستەی بایرۆ کەم بووەتەوە.
بەپێی هەوالی میدیا فەڕەنسییەکان، تاکۆتا ساتی هەڵبژاردنی بایرۆ مشتومڕی گەرم کراوە، ئەمە لەکاتێکدایە ماکرۆن وادەیەکی دەستنیشانکراوی لەبەردەستە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ ئەو وادەیەش ڕۆژی پێنج شەممەی هەفتەی داهاتووە. هاوکات ئەمڕۆ لەرێگەی ئیمەیلەوە ڕۆژنامەنووسان ئاگادارکرانەوە، کۆشکی ئەلیزی بایرۆی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی فەڕەنسا دەستنیشانکردووە.