بەپێی هەواڵێکی میدیای نزیک لە یەکێتی کە لەزاری سەرچاوەیەکەوە لە دیمەشقەوە بەدەستی خستووە، هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی ڕاوگوزەری سووریا ڕێککەوتنیان کردووە و هەسەدە لە چەند ناوچەیەکی حەلەب دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 13ـی کانوونی یەکەم، هێزەکانی سووریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی مەزڵەم عەبدی لەگەڵ حکومەتی ڕاگوزەری سووریا ڕێککەتن لەبارەی بەڕێوەبردنی حەلەب و دێرەزوورەوە، هاوکات لەبارەی دۆخی سەرێکانی گفتوگۆکانیان بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئەو ناوچانە.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، حکومەتی سووریای ڕاگوزەر ڕازیبووە گەڕەکە کوردنشینەکانی دیمەشق، کە بریتین لە ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە شاری حەلەب وەک خۆیان لەژێر دەسەڵاتی هێزە کوردییەکان بمێننەوە، ئەو گەڕەکانە ئەو ناوچانەن کەلەسەرەتای پێشڕەوییەکانی تەحریم شام هێزە کوردییەکان نەیانهێشت بکەوێتە دەستیان و پارێزگارییان لێکردن.
هاوکات، بەری ڕۆژهەڵاتی رووباری فورات وەک پێش کەوتنی دەسەڵاتی ئەسەد دەمێنێتەوە و دەبێتە سنووری نێوانیان، و ئەو حەوت گوندەش کە کەوتبوونە بۆشایی ئەمنییەوە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی هەسەدە دەمێننەوە.
سەرچاوەیە وتیشی، سەبارەت بە سەرێکانى کە لەساڵی 2019ـەوە لەژێر دەستی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیایە، گفتوگۆکانیان بەردەوامن بۆئەوەی بگەنە ڕێککەوتن و چارەسەری کۆتایی.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ بە نێوەندگیری ئەمریکا هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ئاگربەستیان ڕاگەیاند و لە مەنبج کشانەوە، هەردوێنێش مەزڵوم عەبدی گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبۆوە و ڕێککەوتنیان کرد.