ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی ساڵانەی سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت”بەراورد بەساڵی ڕابردوو داهات کەمیکردووە”.
ماڵپەڕی شەفافییەت کەلەلایەن جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەڕێوەدەبرێت بڵاوی كردەوە، داهاتی ساڵی 2024ـی پارێزگای سلێمانی کەمیکردووە و لەمساڵدا 863 ملیار و 595 ملیۆن و 666 هەزار و 691 دینار بووە، ئەمە لەکاتێکدایە ساڵی پار كۆی داهاتی پارێزگای سلێمانی زیاتر لە یەك ترلیۆن دیناربووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی شەفافیەت، لەکۆی داهاتی ساڵانەی پارێزگای سلێمانی 86% داهات بەشێوەی نەختینەی لە12٪ بەشێوەی چەک و هەروەها 4٪ بەشێوەی مقاسەیە بووە.
ماڵپەڕەکە بەراوردی داهاتی ساڵی پاری بەمساڵ کردووە و دەڵێت”دەشڵێن كۆی داهاتی ساڵی ٢٠٢٣ـی سلێمانی بریتی بووە لە یەك ترلیۆن و 173 ملیار و 618 ملیۆن و 353 هەزار و 315 دینار، و ئەمساڵ بڕی 310 ملیار دینار داهات کەمتربووە.
جێگەى ئاماژەیە، ڕۆژی 15ـ کانوونی یەکەمی2022 لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی کەوتە کار و لە ئێستادا هاووڵاتیان دەتوانن لەڕێگەى ماڵپەڕى شەفافییەتەوە ئاگادارى داهاتى ڕۆژانەى سلێمانى، هەڵەبجە و ئیدرەکانى گەرمیان و ڕاپەڕین بن.