کەشناسی هەرێم وادەی بارینی بەفر و باران ڕادەگەیەنێت و دەڵێت”پلەکانی گەرما زۆر نزم دەبنەوە”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویاکردەوە، کەش و هەوای ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان هەوردەبێت، لە زۆربەی شوێنەکان باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان ئەگەری بەفر بارین هەیە.
بەپێی بڵاوکراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ اپلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و لە هەندێک ناوچە نزیکەی 1 تــــا 3 پلە نزمتر دەبێت.
هاوکات کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ سبەینێ شەممە13ـی کانوونی یەکەم بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دروست بونی تەم لە هەندێک ناوچە بەتایبەت لەکاتەکانی بەیانیدا ، هەروەها نمەباران و بارانی مامناوەند بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت.
پلەکانی گەرما-ش بە نزیکەی 3 تــــا 5 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ بەڵام لە کاتەکانی شەو دابەزینی پلەکانی گەرما زیاتر دەبێت.