ئەنجوومەنی مەنبج دەرئەنجامی شەڕی سێ ڕۆژەی ڕابردوو بڵاوکردەوە



بەپێی میدیاکانی ڕۆژئاوا، لەماوەی سێ ڕۆژ شەڕی ڕابردوودا سەدان چەکداری سەربە گرووپە چەکدارەکان کقژراون.

ڕۆژئاوا پۆست بڵاویاکردەوە، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە پردی قەرقۆزاک و بەنداوی تیشرین ڕوویانداوە:

-ژمارەی گیانلەدەستدان: 210 بەکرێگیراو کە 142 کەسیان لە بەنداوی تیشرین و 68 کەسیان لەسەر پردی قەرقۆزاک کوژراون کە 13یان سەرکردەی بەکرێگیراون.

– سەدان بریندار.

– 39 ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکشکێنراون، کە 28ئۆتۆمبێل لە بەنداوی تیشرین و 11ئۆتۆمبێل لە پردی قەرقۆزاک.

– 6 تانکی داگیرکەری تورکیا تێکشکێندراون، 2 تانکی لە بەنداوی تیشرین و 4 لە پردی قەرقۆزاک.

– پێنج فڕۆکەی خۆکوژی خرانە خوارەوە.

– لەناوبردنی 20 ماتۆڕسکیلی بەکرێگیراو لە بەنداوی تیشرین.

لە میانەی بەرخۆدانی قارەمانانەی هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی مەنبەج بەرامبەر ئەم هێرشانە نیشانی دا، 8 چەکدار شەهید بوون و 13چەکداریش بە برینداری جۆراوجۆر بریندار بوون.

سەرچاوە؛ ڕۆژاڤا_پۆست

پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزن
پێت پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزن
بکوژی هاووڵاتییەکی سلێمانی دەستگیر کرا
دوات بکوژی هاووڵاتییەکی سلێمانی دەستگیر کرا
پەیوەنیدر