لە مەنبج ئاگربەست ڕاگەیەندرا



گرووپە چەکدارەکانى نزیک لە تورکیا ئاگربەستیان لە ناوچەکانى مەنبج و دەوروبەرى راگەیاند، و هەسەدەش مەزارگەی سلێمان شا ڕادەست دەکات.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا، بڕیار دراوە لە مەنبج و دەوروبەری ئاگربەست ڕابگەیەندرێت و لەو ماوەیەدا هێزەکانی سووریای دیموکرات( هەسەدە ) دەکشێنەوە.

بەپێی بڵاوکراوەکە، ئاگربەستەکە بۆ ماوەى چوار رۆژە و سەرجەم هێزەکان لە ناوچەى بەنداوى تشرین دەکشێنەوە.

هەربەپێی ئاگربەستەکە، ئەوهێزەی سەرپەرشتی بەنداوەکە دەگرێتە ئەستۆ، بەڕێوەبەرایەتیى بەنداوەکەوە دەبێت و ڕادەستی ئەو دەکرێت.

هاوکات لە ئاگربەستەکەدا هاتووە، هەسەدە مەزارگەى سڵێمان شا رادەست دەکات.

ئەم ئاگربەستە لەکاتێکدایە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی هێرشەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی مەترسی ڕووخانی بەنداوی تشرین دەکرا، لەئەگەری ڕووخانی بەنداوەکە زەرەرو زیانێکی زۆری گیانی و ماڵی بەر گووندەکانی دەورووبەری مەنبج و ڕۆژئاوای کوردستان دەکەوت.

مەزڵوم عەبدی دەچێتە دیمەشق و میتیش لەوێ بوو
پێت مەزڵوم عەبدی دەچێتە دیمەشق و میتیش لەوێ بوو
نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کۆبوونەوە
دوات نێچیرڤان بارزانی و وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کۆبوونەوە
پەیوەنیدر