نووسینی: موفید محەمەد نوری
لەژێر ڕۆشنایی تازەترین ڕووداو وپێشهاتەکانی جەنگی ناوخۆیی سووریادا، کە لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا لەسەر دەستی کۆمەڵێ گرووپی توندڕەوكە ناسراون بە بەرەی تەحریر شام و سوپای ئازادی سووریا و گرووپ و هێزگەلێک تر، کە هەموویان دەچنەوەناو بازنەی هێزە جیهادییە ئاینییە توندەڕوەکانەوەدەستی پێکردەوە، لە ڕاستیدا ئەم گرووپانە دواکەوتووترین پێکهاتەی کۆمەڵگای سووریان، کە باوەڕ و ئاڕاستەگەریی ئیسلامی سیاسی ناو سووریا پیشان دەدەن. سەبارەت بەم ڕووداوانەی ئەمچەند ڕۆژەی ڕابردوو ئاماژه به شیکردنەوەیەکی سیاسی “زافی بار” دەدەم، کە لەڕۆژنامەی هارێتز (Haaretz)ی ئیسرائیلی ساڵی ٢٠١٩دا بڵاوبۆتەوە، وتیایدابە خەڵکی ئیسرائیل دەڵێت، زۆر ناخایەنێت شەڕی نێوان کوردەکانی ڕۆژئاڤا و حکومەتی تورکیا سەرهەڵدەداتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو دەستتێوەردانەیکە لە سووریادا دەیکات و سەرەنجام دەبێتە هۆی ئەوەی کە(ڤێتنامی تورکیا)ی لێوە بێتەئاراوە.
نووسەر دەڵێت: تورکیا باوەڕی بەوەیە کە لەیەکچوون هەیە لە نێوان ئەو جەنگە درێژخایەنەی کە ئەمریکالە ساڵی ١٩٥٧دابەسەر ڤێتنامییەکانیدا سەپاندبووو تا ساڵی ١٩٧٥بەردەوامبوو، ئەوەش لە سەردەمی جەنگی ساردا بووە،و بووەتەهۆی ئەوەی زیاتر لە ٥٨٢٢٠ سەربازی ئەمریکایی لەو جەنگەدا بکوژرێن و لە ئەنجامیشدا بە سەرکەوتنی کۆمۆنیستەکانی ڤێتنام کۆتایی هات؛ئەوە بەزانینی ئەوەی کەسەربازە ئەمریکییەکان یارمەتی هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی خۆیان هەبوو.
هەروەها نووسەر دەڵێت:”هەڵبژاردەی سەربازیی سوپاکەی “مەزلوم عەبدی” ئەوەیە کە لەگەڵ سوپای سووریا واته بەشار ئەسەد،دژ بە تورکیا شەڕ بکەن، لە ڕاستیدا دەوڵەتی بەشار ئەسەد نەدەتوانێ و نە دەشیەوێت بەرەیەکی تر لە جەنگ بکاتەوە لەگەڵ تورکیادا، بەتایبەت کە ڕووسیا هیچ بە لایەوە گرنگ نییە کە سووریا لەلایەن تورکیاوە داگیربکرێت، هەرچەندە ڕووسیا بەڵێنی داوە کە بکەوێتە نێوان کوردانی ڕۆژئاڤا و تورکیاوە بۆ چارەسەری کێشەکانی نیوانیان.
جێگای ئاماژەبۆکردنە کەلەم هەلومەرجەدا ئەوەی پەیوەندی بە ڕووسیاوە هەیە ئەوەیە کە هەر وڵاتێک سووریا داگیر بکات، ئەوا دەبێت لە دوایدالێیبکشێتەوە و سەروەریی بگەڕێنێتەوە بۆ دەوڵەتی سووریا، ئەوەش ئەو پڕۆسەیەیە کە ڕووسیا هەوڵی بۆ دەدات”.
“زافی بار”بەردەوام دەبێت و دەڵێت: “هەڵبژاردەی ڕاستەقینە بۆ کوردەکانی ڕۆژئاڤا ئەوەیە کە دەستبکەن بە جەنگێکی سەرتاسەری پارتیزانی لە دژی هێزەکانی تورکیا، بەوجۆرەش ناوچە کوردییەکان دەبنە ڤێتنامێکی تر بۆ تورکیا.
ئەم شێوازە لە خەبات توانای هێزە کوردییەکان بەهێز دەکات و دەتوانن چالاکییەکانیان بگوازنەوە بۆ ناو تورکیا، وەکو ئەنجامدانی چەند هێرشێکی گەورە و ڕاستەوخۆ لەناو جەرگەی تورکیادا،هاوشێوەی پەکەکە، کە لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا لەم وڵاتەدا ئەنجامییانداوە.
لەمنێوەدەدا ئەگەرچی کات گەورەترین فاکتەرە بۆ تورکیا، بەڵام هێزە کوردییەکان پەلەیان نییە،و هەتا جەنگەکەش گەورەتر و درێژخایەن بێت، ئەوا بۆ تورکیا ئاسان دەبێت کە فێڵ لە ڕای گشتی نێودەوڵەتیی بکەن، بۆ نموونە وەکئەوەی کە ئەورووپا و ئەمریکا پشتگوێی بخەن.
ئەو وانەیەی کە لێرەدا خۆدەردەخات بریتییەلەوەی کە”جەنگێکی درێژخایەن و کاریگەر بۆ بێهێزکردنی بەرانبەرەکەت، واتای ئەوەیە کە دەیەوێت بیروڕای خەڵک بۆ لای خەڵک ڕابکێشێت و لەسەروو هەموویانەوە ئەمریکا و ئەورووپا، لە هەمانکاتیشدا تا سەربازی زیاتر بکوژرێت زیاتر سەرمایەی پڕۆتێستئامێزیی خەڵک بەرزتر دەبێتەوە، هەروەها زیاتر فشار دەکەوێتە سەر دەوڵەتی تورکیا.
ئەو گریمانەیەی کە تورکیا ببێتە ڤێتنامێکی تر،هەروەکشرۆڤەی نووسەرێکی تورکی(جەنگیز چاندار)کە بۆ ئەم ڕووداوانەی کردووە ئەوەمان بۆ دەخاتە ڕوو کە تورکیا ڕێگایەکی مەحاڵی لەبەردەم دایە بۆ چارەسەری کێشەی کورد. هەربۆیە مەحاڵە تورکیا لەگرتنەبەری میکانیزمی گفتوگۆکردندا سەرکەوتوو بێت، ئەوە لە کاتێکدا کە زۆربەی زۆری دەزگاکانی تورکیا هەتاکوئێستاش گیان و دڵ و دەست و سەریان هەر ئەوەیە کە لە ئیمپڕاتۆری عوسمانییەوە بۆیان بەجێماوە، و هیچ شتێکی تازە نەچۆتەسەر ئەو فەرهەنگە ڕەگەزپەرستییە تۆرانییەیان”.
جەنگیز چاندار، گەورە ڕاوێژکاری حکومەتی تورکیا بۆ کاروباری کورد، و ئەندامی پارتی Dem دەڵێت: کۆمیتەی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا باوەڕیان وایە کە دەستتێوەردانی تورکیا لە سووریادا دەبێتەهۆی ئەوەی کە تورکیا بگۆڕێت بۆ (پاکستان)ێك لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا،و ئەگەری هەیە هەر بەو شێوەیەش ببێتە ئەفغانستانێکی تورکیی.
ئەگەر دەوڵەتی تورکیا بەم شێوازە بەردەوام بێت و نەگاتە هییچ ئامانجێک لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ کوردانی باکووردا،ئەوالە ئەنجامی سیاسەتی سەرکووتکارانەو نادادپەروەرانە و ستەمکارییانەی ئەمدەوڵەتەدا،وا چاوەڕوان دەکرێت کە جەنگێکی زۆر کاریگەرتر لە کوردستانی ڕۆژئاڤادا لە دژی دەوڵەتی تورکیا وهێزە وابەستەکانیدا سەرهەڵبدات.بەمشێوەیە سەرهەڵدانی جەنگ لە نموونەی”ڤێتنامی تورکیا”دا خەونی کوردانی ڕۆژئاڤا بۆ ئازادی و سەربەخۆیی لەبار نابات ، بەڵکو بە پێچەوانەوە نموونەی مۆدڵێکیڕۆژئاڤا کە لە دە ساڵی ڕابردوودا دروستبوولە هەر هەوڵێکی تورکیا بۆ شکستپێهێنانی زیاتر بەهێزتر دەبێت.