گرفتی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغداد ئاشکرا کرا



سەرۆكی رەوتی حیكمە گرفتی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغداد ئاشکرا دەکات و دەڵێت”پەیوەندی بە داهاتی نانەوتیەوە هەیە”.

عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە لە کەرکوک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەمان بابەتی سیاسی و خزمەتگوزاری و گەشەپێدانمان تاوتوێكرد، لێرەشەوە داوا لەو لایەنانە دەکەم کە تائێستا بڕیاریان نەداوە ببن بە بەشێک لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک، بڕیاری خۆیان بدەن و بەشداری بکەن لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ ئەوەی کاریگەریی خۆیان هەبێت لەسەر کار و چالاکییە خزمەتگوزارییەكان.

وتیشی، “دڵنیام لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگارەوە سنگفراوانی هەیە بۆ پێشوازیکردن لەو بەڕێزانه، هیوادارم ئەم داواکارییەی من لەلای ئەوان جێگای قبوڵ بێت”.

سەرۆكی رەوتی حیكمە باسی لەوەشكرد، کەرکوک هی خەڵکەکەیەتی و خەڵکەکەشی یەک پێکهاتە نین و چەند پێکهاتەیەکن، باشترین وەسف بۆ کەرکوک ئەوەیە بڵێن کە کەرکوک کەرکوکییە.

دەربارەی گرفتی نێوان حکومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەندیش عەمار حەكیم روونیكردەوە، دیالۆگی باش لەنێوان هەردوولا هەیە، وەک ئاشکرایه ئەم بابەتە پەیوەندی بە داهاتی نانەوتیەوە هەیە، ئێستاش قسە لەسەر ئەوەیە چۆن داهاتی وەرگرتنی نەوتی بەرهەمهاتوو لە هەرێم بخرێتە ناو بودجەوە و لەبەرامبەردا مووچەی پێ دابینبکرێت، لە گفتوگۆکاندا هەنگاوی باش نراوە و لە چەند مانگی داهاتوودا بەرهەمەکەی دەبینین و کێشەکان چارەسەردەبن.

ڕێگای تورکیا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کوردانی ڕۆژئاڤادا مەحاڵە
پێت ڕێگای تورکیا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کوردانی ڕۆژئاڤادا مەحاڵە
هەسەدە: ئاڵای نوێی سووریا هەڵدەکەین
دوات هەسەدە: ئاڵای نوێی سووریا هەڵدەکەین
پەیوەنیدر