ڕێککەوتن کراوە لەسەر لەناوبردنی توانای سەربازی سووریا



بەڕێوەبەری روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ هۆکاری هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر توانا سەربازییەکانی سووریا ئاشکرا دەکات و دەڵێت” رێككەوتنی ڕووسیاو ئەمریكاو ئیسرائیلی لەسەرە”.

رامی عەبدولڕەحمان- بەڕێوەبەری روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشکرایاکرد، ئەو دۆخەی دوای کەوتنی ئەسەد هاتە کایەوە بە لەناوبردنی تەواوەتی چەكی سووریا لەلایەن ئیسرائیلەوە هۆکاری خۆی لەپشتە، هاوکات ئەو هەنگاوە باجی رێگەدانە بە بەشار ئەسەد بۆ ئەوەی هەڵبێت بۆ دەرەوەی سووریاو سوپای سووریا بە فەرمانی رووسیا هەڵوەشێندرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هێرشەکانی ئیسرائیل بەتایبەت بۆ سەر پێگە سەربازی و لەناوبردنی تواناكانی هەروا لەخۆیەوە نییە، بەڵکو رێككەوتنی ڕووسیاو ئەمریكاو ئیسرائیلی لەسەرە، چونكە دوای هەڵاتنی بەشار ئەسەد، فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی سوپای سووریا لە ڕووسیاوە دەرچوو.

ڕامی زانیاری ازیاتر لەسەر پێشڕەوییەکانی ئیسرائیل و نەخشەی ناوچەکە ئاشکرا دەکات و دەڵێط” ئیسرائیل هەر بەوەوە ناوەستێت بەڵکو پلانی هەیە خاكی تری سووریا بگرێت، بەمەبەستی پاراستنی ڕووی ئەودیوی بەرزاییەکانی جۆلان، بەئەمەش لە باشووری خۆرئاوای دیمەشق و تەنیشت باشووری خۆرهەڵاتی لوبنان دەستپێدەکات بەمەبەستی درووستکردنی هێڵێكی سنووریی لەناو سووریائەمەش لەپێناو جۆلاندا نا، بەڵكو لەپێناو سنور لەگەڵ لوبناندا”.

ڕامی جەختیشدەکاتەوە، كاتێك ڕووسیاو ئیسرائیل و ئەمریكا رێككەوتن لەسەر ئەوەی رێگە بە بەشار ئەسەد بدەن هەڵبێت، لەهەمان بەرەبەیانییەوە لەناوبردنی جبەخانەی سەربازیی سووریا لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستیپێكرد، و بە 353 هێرش بۆسەر پێگە سەربازییەکانی سووریا کۆتاییان هات.

جێی باسە، دوای ڕووخانی ئەسەد و کۆنتڕۆڵکردنی دیمەشق لەلایەن تەحریر شام و گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا، ئیسرائیل هێرشی فراوانی بۆسەر جبەخانە و توانا سەربازییەکانی سووریا دەستپێکرد و تەواوی ئەو چەکانەی لەناوبرد کە بەمەترسی بۆسەر ئیسرائیل دادەنرا، هاوکات سەدان جبەخانە و کۆگای چەک و تەقەمەنی تەواندەوە و توانای ئاسمانی و دەریایی سوربازی سووریای لەناوبرد.

هەسەدە: ئاڵای نوێی سووریا هەڵدەکەین
پێت هەسەدە: ئاڵای نوێی سووریا هەڵدەکەین
ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی لە سووریا دۆزرایەوە
دوات ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی لە سووریا دۆزرایەوە
پەیوەنیدر