دووساڵ بەسەر شەهیدبوونی ئاکام عومەر تێپەڕی



ئەمڕۆ دووساڵ بەسەر شەهیدبوونی ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان تێپەڕی، هاوکات بەرپرسانی یەکێتی چەندین پەیامی جیاوازیان بڵاوکردەوە.

دوو ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژی 12ـی کانوونی یەکەم ئاکام عومەر پاش برینداربوونی بە سەختی لە دەرەوەی وڵات شەهیدبوو، ئاکام عومەر لە ڕۆژی 19ـی تشرینی یەکەمی 2022 لە ناوچەی زنانەی گەرمیان بە ڕووداوی تەقینەوەیەک برینداربوو ، ماوەیەک لە سلێمانی لەژێر چاودێری چڕی پزیشکی دابوو، دواتر برایە ئەڵمانیا بۆ چارەسەر ، دوای 54 رۆژ لەبرینداربوونی گیانی لەدەستدا .

لەم بارەیەوە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە پەیامێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ بە دڵتەنگییەكی قووڵ و وەفاداریی هەمیشەییمانەوە یادی شەهیدبوونی برام فەرماندە ئاكام عومەر دەكەینەوە، یادی سیمبوولێكی ئازایەتی و جوامێرێكی رێگەی ئازادی و دادپەروەری دەكەینەوە.

ئەوەی شەهید ئاكام بە خاكی كوردستانی بەخشی كەم نەبوو، ئەو بوو بە تەمەنێكی كەم و ئازایەتییەكی بێوێنەوە لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە دژی یەكێك لە دڕندەترین هێزەكانی مێژوو وەستایەوە و پارێزگاری لە خاكی كوردستان و خەڵكەكەی دەكرد، ئەو كوردستانی لە دڵیدا هەڵگرتبوو و هەموو ئەوەی دەیویست سەرفرازی و سەقامگیریی بوو بۆ خاكەكەی، دواجار هەر لەو پێناوەشدا چووە ریزی شەهیدان و كاروانی نەمرانەوە.

هاوکات قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم نووسیویەتی، ئەمڕۆ یادی شەهیدبوونی کەڵەپیاو و جوامێرێکی بەوەفا و نیشتمان پەروەر دەکەینەوە.

پێشمەرگەیەک پڕ بەمانای وشە فێری کەم ژیان و کەڵ ژیانی کردین.

نەمریی بۆ روحی فەرماندە ئاکام عومەر و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی لە سووریا دۆزرایەوە
پێت ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی لە سووریا دۆزرایەوە
چەند ڕێکارێک بۆ وەرزی زستان، تا تەندروست باش بن
دوات چەند ڕێکارێک بۆ وەرزی زستان، تا تەندروست باش بن
پەیوەنیدر