ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا سەرۆکاری یەکەمین دیداری نێوان هاوتا ئۆکراینییەکەی ڤۆلۆدیمیر زێلنسکی و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکای کرد لە پاریس بۆ تاوتوێی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین، کە ماوەکەی تەنها ٣٥ خولەک بوو.
زانیارییەکان دەڵێن؛ ماکرۆن و زێلنسکی نەیانتوانی وا لە ترەمپ بکەن تا بیرۆکەکانی سەبارەت بە کۆتاییهێنان بەشەڕ لەگەڵ مۆسکۆ ئاشکرا بکات، بەڵام سەرچاوە ئاگادارەکان لە کۆبوونەوەکە بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە؛ کە زێلێنسکی هەوڵیداوە هەموو خولەکێکی دانیشتنەکە بقۆزێتەوە، بۆ بەدەستهێنانی بەڵێنێکی دڵنیاکەر.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، ترەمپ گوێی لە داواکارییەکانیان گرتووە، بەڵام گەرەنتییان وەرنەگرتووە، وەک چۆن گفتوگۆکە سنووردار بووە بەخواستێکی هاوبەش بۆ ئاگربەست یان کۆتای هێنان بە شەڕی نیوان ڕووسیا و ئۆکراین.