بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک و 750 ملیۆن دینار پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە قەرەبووی گردجووتیاری هەولێر دروست دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، بە گوژمەی ملیارێک و 753 ملیۆن و 348 هەزار دینار پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە قەرەبووی گردجووتیار لە ناوچەی پەرەپێدان لە شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێت كە پێكهاتوون لە لێدانی بیری ئاو و تۆڕی ئاوی خواردنەوە و كارەبا.
ڕوونیشکردەوە کە پڕۆژەكە كەوتووەتە ناوچەی پەرەپێدان لە نزیک گوندی پیرڕەش لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر، پێكهاتووە لە دانانی تۆڕی ئاو و دروستکردنی عەمباری ئاو و ژووری بوستەر کاری میکانیک و کارەبا بۆ قەرەبووی گردجووتیار.