وەزیری بەرگری ئەڵمانیا جەخت لەسەر پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیری و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەکاتەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی له بۆریس پیستۆریوس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا و بەرپرسانی سەربازی و دیپلۆماتکاران، پێکهاتبوو.
سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووريا، کاریگەری و لێکەوتەکانی لەسەر ئەرک و چالاکیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و دۆخی گشتیی عێراق، تاوتوێ کران، هەروەها دەربارەی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جياكاندا، بیروڕایان گۆڕییەوە.
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی بەردەوامی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە هه‌موو بوارەکاندا دووپات کردەوە و به‌تايبه‌تى ستايشى ڕۆڵی ئەڵمانیای لە پشتیوانیکردنی عێراق و هه‌رێمى كوردستان لە شەڕی دژی داعشدا كرد، هه‌روه‌ها هاوكاريى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانياى له پرۆسه‌ى يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه و يارمه‌تييه‌كانى ئه‌ڵمانياى بۆ پێكهاته‌كان، به‌تايبه‌تى ئێزدييان بەرز نرخاند.
لای خۆیەوە، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا جەختی لەسەر پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیری و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کردەوە. هه‌روه‌ها خۆشحاڵيى خۆى به ئه‌ركى هێزه‌كانيان له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و دووپاتى كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداد و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.