کەشناسی: لەم ناوچانە بەفر دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و بەفر دەبارێت بە تایبەتیش لە سنووری هەردوو ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین و پاشان بەرەوە هەڵەبجە درێژدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان بەگشتی لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە نمە باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور دەبارێت.

ڕوونیشیکردەوە کە کاریگەری ئەو کەشە درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ئیدارەی سۆران و بەفر لە تەواوی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ئەم دەڤەرە دەبارێت و تا ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما 2-4 پلە دادەبەزێت.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش کەشناسی ڕایگەیاند، نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی لەناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆکانی سۆران و ياپەرین دەبارێت و پاشان کاریگەری بە لاوازی درێژ دەبێتەوە بەرەوناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم و پارێزگای هەڵەبجە پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کۆتایی بە دابارین دێت و کەش جێگیر دەبێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە کە سبەینێ پلەی گەرما 3-4 پلە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش 4-7 پلە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 14 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 7 پلەى سیلیزى

دهۆک : 11 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 12 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 11 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : -1 پلەى سیلیزى

سۆران : 8 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 14 پلەى سیلیزى

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا: پابەندین بە پشتگیریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان
پێت وەزیری بەرگری ئەڵمانیا: پابەندین بە پشتگیریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان
سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر خاوەنی هۆڵەکەی حەمدانییەدا سەپێندرا
دوات سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر خاوەنی هۆڵەکەی حەمدانییەدا سەپێندرا
پەیوەنیدر