سەرلەنوێ نرخی زێڕ هەڵکشا و لە دوێنێوە هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە 50 دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و 726 دۆلار.
لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە نرخی زێڕ دەستی بە بەرزبوونەوە کردووە و لە دوێنێشەوە هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە 50 دۆلار بەرزبووەتەوە.
پێشبینییەکان سەبارەت بە ئەگەری کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود لەلایەن بانکی فیدراڵی ئەمریکاوە هۆکاری سەرەکییە بۆ داکشانی بەهای دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە جیهاندا.