ئیلهام شاهین، ئەکتەری بەناوبانگی میسر سەردانی قەڵای هەولێر بە یاروەری بریكاری وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێم و ڕایگەیاند، کاتێک هاتمە هەرێمی کوردستان، باوەڕم نەدەکرد ئەو هەموو هەوادارەم لە کوردستان هەبێت، بۆیە داوام کردووە کارێکی هاوبەش لەنێوان هەرێمی کوردستان و میسر بکرێت.
ئیلهام شاهین وتیشی، “کاتێک هاتمە کوردستان شۆک بووم بەو پێشوازییەی لەمن کرا، چاوەڕوان نەبووم پێشوازییەکە بەو شێوەیە گەرم و گوڕ بێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەڕاستی زۆر دڵخۆشم لەناو هەولێرم، ئەو شارە زۆر میوان دۆستن، لە دڵەوە خەڵکیان خۆش دەوێت، شارێکی مێژوویی و شارستانییە، هیوادارم چەندین جاری دیکە بیانبینمەوە.