نەخۆشخانەی “هیوای گەورە” لە سلێمانی لەسەر 12 دۆنم زەوی لە سەروو پاركی هەواری شارەوە دروست دەكرێت.
نەخۆشخانەی هیوا بڵاویكردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا (د. یاد نەقشبەندی ) و ژمارەیەک لە پزیشانی نەخۆشخانە و تیمی ئەندازەی نەخۆشخانەی هیوا و ئەندازەی پارکی هەواری شار سەردانی زەوی تەرخانکراوی نەخۆشخانەی هیوای گەورەیان کرد لە هەواری شار.
ڕاشیگەیاندووە، زەوییە تەرخانکراوەکەی هیوای گەورە دەکەوێتە سەروو پارکی هەواری شار و نزیکەی ١٢ دۆنم زەوی دەبێت.
ئاشكراشی كردووە، لە ئایندەیەکی نزیکدا بەردی بناغەی دادەنرێت و بەدروست کردنی پرۆژەی نەخۆشخانەی هیوای گەورە خزمەتێکی گەورە و زیاتر بە تووشبوانی شێرپەنجە دەگەیەنین.