لە كەلار بەڕووداوی هاتووچۆ 10 كەس بریندار بوون



ئۆتۆمبێلێک لە کەلار وەرگەڕا، کە بەهۆیەوە دووکەس گیانیان لەدەستدا و 8 کەسی دیکەش برینداربوون، هاوكات بەهۆی ماتۆڕسكیلەوە دوو كەس بریندار بوون.

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕووداوی سەختی هاتووچۆدا 10 كەس بریندار بوون و دەستیان بە چارەسەریان كردووە.

لای خۆیەوە، ڕزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید ھەژار لە کەلار وتویەتی، “ئەمڕۆ نزیکی کاتژمێر 5ی ئێوارە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کۆرۆلا لە گەڕەکی بەردەسووری کەلار، وەرگەڕا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 8 کەسی دیکەش بریندارن، كە دۆخی هەندێكیان خراپە.”

ئاشكراشی كردووە، “هەر ئێوارەی ئەمڕۆ دوو گەنجیش گەیەندرانە نەخۆشخانە، کە بە ماتۆڕسکیل تووشی ڕووداوی هاتووچۆ ببوون، هەردووکیان دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکییدان.”

مۆندیالی 2034 لە سعودییە دەکرێت
پێت مۆندیالی 2034 لە سعودییە دەکرێت
مەزڵوم عەبدی هەڵوێستی لەسەر حكومەتی نوێی سووریا ڕاگەیاند
دوات مەزڵوم عەبدی هەڵوێستی لەسەر حكومەتی نوێی سووریا ڕاگەیاند
پەیوەنیدر