شەڕی گرووپە چەكدارەكان لەگەڵ هێزە كوردییەكان لە بەشێكی ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگیرا و فەرماندەی هێزەكانی هەسەدە دەڵێت: لە ڕێی دۆستە ئەمریکیەکانمان لە پەیوەندین لەگەڵ دەستەی تەحریر شام و ئامادەی هەماهەنگین لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی دیمەشق.
مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕێی دۆستە ئەمریکیەکانمان لە پەیوەندین لەگەڵ دەستەی تەحریر شام و ئامادەی هەماهەنگین و پێویستە لە سووریا نوێنەرایەتی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان لەبەرچاو بگیرێت.
ڕاشیگەیاندووە، پەیوەندی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی لە دیمەشق دەبێت و ئامادەین بۆ پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتی نوێ لە دیمەشق.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد نەبوو، بەڵکۆ زۆرترین بەریەکەوتنیشمان هەبووە.
جەختیشی كردۆتەوە، لەڕێی ئەمریکییەکانەوە هەوڵی خاوکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ دەوڵەتی تورک دەدەین.
لای خۆشیەوە، ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، “شەڕ لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ڕووباری فورات وەستاوە و ڕێككەوتن كراوە هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بۆ ڕۆژهەڵاتی فوڕات بكشێنەوە”.
ئاماژهی بهوهشكرد، هێزهكانی ڕووسیا به تهواوهتی له سووریا دهكشێنهوه و هێزهكانی ئهمریكا شوێنهكانیان دهگرنهوه.