بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستایانی ئاینی رۆڵێکی گرنگیان لە پەرەپێدانی گیانی تەبایی و برایەتیدا بینیووە



سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، لە مێژووی کوردستاندا مامۆستایانی ئاینی رۆڵێکی گرنگیان لە پەرەپێدانی گیانی تەبایی و برایەتیدا بینیووە. بەشداریی گرنگیان هەبووە لە رەتکردنەوەی بیری توندڕەوی و چەسپاندنی رۆحی چاکەخوازیدا.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازی لە هەریەک لە مامۆستایانی ئاینی مەلا شێخ مەزهەر خوراسانی، حەکیم روستایی، سابیر گرتکی و عوبێد جاوەکە کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە رۆڵی مامۆستا و زانایانی ئاینی کرد لە قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان لەناو کۆمەڵگەدا و رایگەیاند، لە مێژووی کوردستاندا مامۆستایانی ئاینی رۆڵێکی گرنگیان لە پەرەپێدانی گیانی تەبایی و برایەتیدا بینیووە. بەشداریی گرنگیان هەبووە لە رەتکردنەوەی بیری توندڕەوی و چەسپاندنی رۆحی چاکەخوازیدا، بۆیە هیوادارین بە هەمان رۆحیەتەوە لەو پێناوەدا بەردەوامبن و سیماکانی تەبایی و پێکەوەژیان لە کوردستانە خۆشەویستەکەمان گەشتر بکەن.

لە بەرامبەردا مامۆستا مەلا شێخ مەزهەر خوراسانی وتیشی:” هەنگاوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ داخستنی ئەو شوێنانەی دوورن لە ئاین، ئاکار و رەوشتی بەرزی کۆمەڵگەی کوردییەوە جێگەی دەستخۆشییە و هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی پاراستنی بەها بەرزەکانی کوردەواری”.

لە قەڵادزێ لەسەر فول لایت گەنجێك بە چەقۆ برینداركرا
پێت لە قەڵادزێ لەسەر فول لایت گەنجێك بە چەقۆ برینداركرا
سامسۆنگ، هەڵمەتێکی داشکاندن ڕادەگەیەنێت
دوات سامسۆنگ، هەڵمەتێکی داشکاندن ڕادەگەیەنێت
پەیوەنیدر