“ئەمڕۆ لیستی مووچە ڕادەگەیەندرێت و سبەینێش دابەش دەکرێت”



میدیای پارتی بڵاویکردەوە کە بڕیارە ئەمڕۆ لیستی مووچەی تشرینی یەکەم ڕابگەیەندرێت و لە سبەینێشەوە دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

میدیای پارتی بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 10 ڕابگەیەنێت، ئەویش دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق 430 ملیار دینار تەواوکاریی مووچەی هەر سێ مانگی 10 و 11 و 12ی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

لە لایەکی دیکەشەوە میدیای بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویکردەوە کە بڕیارە لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی کە بۆ کەناڵی کەی ئێن ئێن قسەی کردووە، ئەگەرهاتوو بەغداد 763 ملیار دیناری مووچەی تشرینی دووەمی ڕەوانە کرد، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ئەنجوومەنی وەزیران کۆبۆوە و لیستی مووچە ڕانەگەیەندرا
پێت ئەنجوومەنی وەزیران کۆبۆوە و لیستی مووچە ڕانەگەیەندرا
مەسرور بارزانی: با هەموومان بۆ پرسە نیشتمانییەکان یەک دەنگ بین
دوات مەسرور بارزانی: با هەموومان بۆ پرسە نیشتمانییەکان یەک دەنگ بین
پەیوەنیدر