مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە دەستپێکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرانبەر دۆخی سووریاو گۆڕانکارییەکاندا داوای یەکدەنگی کرد.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک باسی دەستپێکی وتەکانی مەسرور بارزانی کردووە کە وتوویەتی: “ناوچەکە گۆڕانکاری خێرا تێیدا ڕوو دەدەن، با هەموومان بۆ نیشتیمان و بابەتە نیشتیمانییەکان و مەترسییەکانی سەر کوردستان یەکبین و یەکدەنگبین”.
ئەوەشی وتووە: “ئەگەر لەپرسێکی ناوخۆ هاوڕا نەبین، نابێت کاریگەری هەبێت لەسەر بابەتێک کە دێتە بەردەممان و پەیوەندی بە ئەمن و ئاسایشی هەرێمەکەمان دەبێت، پێویستە ئامادە و یەکدەنگبین”.
پێشەوا هەورامانی جەخی لەوەشکردووەتەوە کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پاڵپشت و هاوڕای قسەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم بووە.