جەمیل هەورامی: بژێوی خەڵک چارەسەر نەکرێت دەچینە سەر فەرمانگەکانی حکومەت



پێشمەرگە دێرینەکان هەڕەشەی “تەمبێکردن” و لابردنی حکومەت دەکات ئەگەرهاتوو لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشەی بژێوی هاووڵاتییان چارەسەر نەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، جەمیل هەورامی، سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان حکومڕانییەکی ڕاست و دروستی نەکردووە و ئەوەی دەیکات ستەمە و بێباکە لە نەبوونی و برسێتی خەڵک.

ئەوەشی خستەڕوو کە حکومەتی هەرێم دەتوانێت بە داهاتی ناوخۆ و ئەو پارەیەی بەغدا ناردوویەتی مووچە دابەش بکەن.

جەمیل هەورامی وتیشی: “لە زاخۆوە تا کەلار پێشمەرگەی دێرینمان هەیە و 10 لقمان لە هەرێم هەیە، هۆشداری دەدەینە حکومەت ئەگەر لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشەی بژێوی هاووڵاتییان چارەسەر نەکات، لە سەرتاسەری کوردستاندا دەچینە سەر فەرمانگەکانیان…بۆ ئەوەی ئەم حکومەتە یان خۆی چاک بکات یان لایبەین”.

سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان ڕاشیگەیاند، دەبێت حکومەتی هەرێم “تەمبێ بکرێت”.

مەسرور بارزانی: با هەموومان بۆ پرسە نیشتمانییەکان یەک دەنگ بین
پێت مەسرور بارزانی: با هەموومان بۆ پرسە نیشتمانییەکان یەک دەنگ بین
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبووەوە
دوات نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبووەوە
پەیوەنیدر