خامنەئی: تورکیا ڕۆڵێکی ئاشکرا لە ڕووداوەکانی سووریا دەگێڕێت



ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند ئەوەی لە سووریا ڕوویدا بە پیلانی ئەمریکا و ئیسرائیل بووە و تورکیاش بە تێوەگلان لە جێبەجێکردنی پیلانەکە تۆمەتبار دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی خامنەئی، ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران لە میانی وتارێکی لە تاران ڕایگەیاند، نابێت گومان لەوەدا هەبێت کە ئەوەی لە سووریا ڕوویدا لە ژووری فەرماندەیی ئەمریکا و زایۆنی پلانی بۆ دانراوە و فاکتەری سەرەکی لەوێیە.

خامنەئی بە بێ ناوهێنانی تورکیا وتیشی: “حکومەتێکی دراوسێی سووریا لەم بوارەدا ڕۆڵێکی ئاشکرا دەگێڕێت و گێڕاوە و ئێستاش یاری دەکات، هەمووان دەتوانن ئەمە ببینن، بەڵام فاکتەری سەرەکی پیلانگێڕی و ئامادەکاری سەرەکی پیلانگێڕییەکە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستیە”.

ڕێبەری باڵای ئێران جەختیشیکردەوە لەوەی بەڵگەیان لەسەر تێوەگلانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەو پیلانگێڕییە هەیە کە “ئەم بەڵگانە هیچ بوارێک بۆ گومان ناهێڵنەوە”.

پێشتر هەریەک لە ئەمریکا و ئیسرائیل ڕەتیانکردبووەوە کە دەستیان لە ڕووداوەکانی پێشڕەوی گروپە چەکدارەکان و کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەددا هەبووبێت.

شەقامێکی قەرەباڵخ و سەرەکی سلێمانی گۆڕانکاری تیادا دەکرێت
پێت شەقامێکی قەرەباڵخ و سەرەکی سلێمانی گۆڕانکاری تیادا دەکرێت
لە کۆشکی سەرۆکایەتی سووریا، چی دۆزرایەوە؟
دوات لە کۆشکی سەرۆکایەتی سووریا، چی دۆزرایەوە؟
پەیوەنیدر