لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای فڕۆکەخانەی کەرکوک کەسێک گیانی لەدەستدا، پۆلیسی کەرکوکیش ڕایگەیاند: ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە شۆفێری ماتۆڕسکیل بووە کە تەمەنی لە نێوان 30 بۆ 33 ساڵ دەبێت و ناسنامەی پێ نییە.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران ڕایگەیاند: ئاگادارکراونەتەوە لە هەبوونی ڕووداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری لێکدان، لە نێوان ئۆتۆمبیلی جۆری شۆڤرلێت ڤۆلکس واگن پاسات و BYD، لە سەنتەری شاری سۆران.
دەشڵێت: “خۆشبەختانە ڕووداوەکە زیانی گیانی نەبووە”.