نرخی نەوت و زێڕ بەرزبووەوە



نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان گۆڕانکارییان بەسەردا هات و بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 72 دۆلار و 66 سەنت بەرزبووەوە، لەکاتێکدا دوێنێ بە 71 دۆلار و 75 سه‌نت فرۆشرا.

هاوکات هەر ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا بە بۆ 69 دۆلار و شەش سەنت بەرزبووەوە، لەکاتێکدا دوێنێ بە 67 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەرچی نرخی زێڕیشە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و بۆ ئەمڕۆ یەک ئۆنسەی بە دوو هەزار و 690 دۆلارە.

بڕیارە لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا کێڵگەی نەوتی تەنگیز کە گەورەترین کێڵگەی کازاخستانە، بگەڕێتەوە بۆ توانای بەرهەمهێنانی تەواو و وەزارەتی وزەی کازاخستان رایگەیاندووە بەنیازە لە ساڵی 2025دا 90 ملیۆن تەن نەوت بەرهەم بهێنێت، لە کاتێکدا لە ساڵی 2024دا 88 ملیۆن تۆن نەوت بەرهەمبهێنێت.

مەزڵوم عەبدی: شەڕڤانان لە منج دەکشێنەوە
پێت مەزڵوم عەبدی: شەڕڤانان لە منج دەکشێنەوە
شەش ماددەی خۆراکی بۆ ئەم مانگە دابەش دەکرێت
دوات شەش ماددەی خۆراکی بۆ ئەم مانگە دابەش دەکرێت
پەیوەنیدر