سەرەڕای بەرزی بەهای دۆلار، نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكاتەوە.
دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ ئەمڕۆ چوار شەممە گەیشتۆتە ١٨٨٣ دۆلار و لەدوای كۆتایی هاتنی مەترسی كۆرۆناوە ئەمە بەرزترین ئاستە.
ڕاشیگەیاند، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ گەیشتۆتە ٤٨٣ هەزار دینار و عەیاری ٢١ بە ٤٢١ هەزار دینارە و عەیاری ١٨ بە ٣٦٤ هەزار دینارە.
لای خۆشیەوە، مام سەید، كە كاری ئاڵوگۆڕی دراو دەكات لە هەولێر ڕایگەیاند، هەندێك لە هاووڵاتیان ئاڵتونی خێزانەكانیان دەفرۆشن و دەیكەن بە دۆلار، داوایان لێ دەكەم بەهیچ شێوەیەك ئەو كارە نەكەن.
وتیشی، “هەروەك چۆن دۆلار بەردەوام لە بەرزبوونە، ئاڵتونیش زیاتر بەرزدەبێتەوە و ئەگەری هەیە نرخی یەك ئۆنسە بگاتە سەرووی ٢ هەزار دۆلار.