هەرچەندە لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 17 كاتژمێر كارەبا دەدرا بە هاووڵاتیان، بەڵام لەم مانگەدا بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی ئاشكرای دەكات، لە ئێستادا ڕۆژانە تەنها 6 بۆ 7 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی دەدرێتە هاووڵاتیان و دەشڵێت: خۆمان لەو چەند كاتژمێرە كارەبا ڕازی نین، كە دەیدەینە هاووڵاتیان.
ئەنوەر سەعید، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی لەبارەی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانی بە هاووڵاتیان دەڵێت: لە ئێستادا ڕۆژانە تەنها 6 بۆ 7 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی دەدرێتە هاووڵاتیان.
دەشڵێت، خۆمان لەو چەند كاتژمێرە كارەبایە ڕازی نین، كە دەیدەینە هاووڵاتیان.
هەفتەی پێشوو، كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای هەرێم رایگەیاند، خواست لەسەر كارەبا زیادیكردووە و لە ئێستادا رۆژانە 8 بۆ 10 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە، هەرێمی كوردستان كارەبا دەفرۆشێتە چەند ناوچەیەكی عێراق، بەڵام هاوڵاتیانی هەرێم نیگەرانن لە نەبوون و كەمی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانی.