شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) هێرشەکانی گرووپە چەكدارییە سورییەكانی سەر بە تورکیای لەسەر پردی قەرەقۆزاق، کە دەکەوێتە باشووری کۆبانێ تێکشکاند و زیاتر لە ١٠٠ چەكدار کوژران و پردەکە پاککرایەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هێرشە چڕەکانی چەكدارەكانیان لەسەر پردی قەرەقۆزاق تێکشکاند و پردەکە پاک کرایەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، زیاتر لە ١٠٠ چەكدار کوژران و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل و چەك و تەقەمەنی چەكدارەكان تێکشکێندراون.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا لە دەوروبەری پردەکە شەڕێکی دژوار لە ئارادایە بۆ ئەوەی ئەو چەكدارانە تێکبشکێندرێت و پردەکە بپارێزرێت.
هاوکات لە دێرحەفر، شەڕڤانانی هێزەکانی هەسەدە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی چەكدارانیان تێکشکاند و هەموو چەكدارەكانی ناوی کوژران.