بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی چەمچەماڵ شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە، ڕێگای ڕۆیشتن لە چەمچەماڵەوە بۆ سلێمانی داخرا و لە ئێستادا ڕێگاکە کراوە بە یەک ساید.
بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەکدا دەڵێت: کە پردی “ئاوەتەقیوەکە” لەسەر رێگای چەمچەماڵ – سلێمانی نۆژەندەکرێتەوە و چاکسازی لە جۆینەکانی دەکرێت، بۆیە بۆ ماوەیەک رێگاکە لە چێشتخانەی سیروان تا سایلۆی چەمچەماڵ دەکرێت بە یەک ئاڕاستە (یەک ساید).
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا ڕێگای ڕۆیشتن لە چەمچەماڵ بۆ سلێمانی داخراوە و هێمای هاتووچۆ دانراوە، بۆیە پێویستە شۆفێران وریابن تا چاککردنەوەی ڕێگاکە.