بەهۆی ئاڵۆزییەكانی سوریا و ڕوخانی ڕیژمی ئەسەد بەهای لیرەی ئەو وڵاتە بەرزبووەوە و نرخی تمەنی ئێرانی شكا.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی تمەنی ئێرانی بەڕێژەیەكی بەرچاو شكاوە و بەهای 100 دۆلار گەیشتۆتە 7 ملیۆن و 300 هەزار تمەن.
ڕاشیگەیاند، بەهای لیرەی سوری بەرزبۆتەوە و بەیانی ئەمڕۆ یەك ملیۆن دیناری عێراقی بە 240 هەزار لیرە مامەڵەی پێوەدەكرا، بەڵام دوانیووەڕۆ بەهاكەی بەرزبۆتەوە بۆ 225 هەزار لیرەی سوری.