گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لەسەر ناسنامە هاووڵاتییانی کورد دەکوژن



گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا دەستیان کردووە بە کوشتنی هاووڵاتییانی کورد و سووتاندن و تاڵانکردنی ماڵەکانیان لە منبج.

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە کە گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا دەستیان کردووە بە کوشتنی هاووڵاتییانی کورد لەسەر ناسنامە و سێ هاووڵاتیشیان لە گەڕە کوردنشینەکانی منبج کوشتووە کە یەکێکیان ژنە.

ڕوونیشیکردەوە کە لە گەڕەکەکانی نەواجە و ئەسەدیە و ڕێگەی جەزیرەش دەستیان کردووە بە تاڵانکردنی ماڵی هاووڵاتییانی کورد و سووتاندنیان.

دوێنێش 10 هاووڵاتی مەدەنی بە هۆی بۆردومانی تورکیا بۆ سەر گوندی زرڤانی ڕۆژهەڵاتی منبج گیانیان لەدەستدا.

ڕوانگەی سووریا ئەوەشی خستەڕوو کە هاووڵاتییان لە منبجەوە بەرەو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات ئاوارە دەبن.

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: هەمواری یاسای بودجە تەنها یەک بڕگە دەگرێتەوە
پێت ئەندامێکی لیژنەی دارایی: هەمواری یاسای بودجە تەنها یەک بڕگە دەگرێتەوە
نرخی نەوت و زێڕ گۆڕانکارییان بەسەردا هات
دوات نرخی نەوت و زێڕ گۆڕانکارییان بەسەردا هات
پەیوەنیدر