بانكی ناوەندی سوریا بۆ دراوی فەرمی وڵات بڕیاریدا



بانکی ناوەندی سوریا ئەمڕۆ دو وشەممە جەختی كردەوە، کە پارەی دانراوی سورییەکان لە بانکەکان و پارەکانیان سەلامەتە، دەشڵێت: ئەو دراوەی پشتی پێ‌ دەبەسترێت بۆ مامەڵە لە سوریا لیرەی سورییە.

بانکی ناوەندی سوریا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “بانکەکە بەردەوامە لە کارەکانی، هەروەها بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوون و سەرپەرشتیکردنی کارەکانی دامەزراوە داراییە بانکی و نابانکییەکان، کە بەپێی ڕێسا کارپێکراوەکان کاردەکەن”.

سەبارەت بە دانانی پارە، بانکی ناوەندی سوریا وتی: “هاووڵاتیانمان، کە مامەڵە لەگەڵ سەرجەم بانکە کارپێکەرەکاندا دەکەن دڵنیا دەکەینەوە، کە دانراوەکانیان و پارەی دانراو لەو بانکانە سەلامەتە و بەرکەوتەی هیچ زیانێک نەبوون و نابن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو دراوەی کە پەسەندکراوە بۆ مامەڵەپێوەكردن لە سوریا، لیرەی سورییە بەهەموو جۆرەكانییەوە، هیچ دراوێک لە كارپێكردن نەکێشراوەتەوە. لەم ڕوانگەیەوە بانکی ناوەندی سوریا ئاڕاستەی سەرجەم کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕ و حەواڵەی ناوخۆی کردووە پابەندبن بە گەیاندنی حەواڵە بە سوودمەندەکانیان بە لیرەی سوری بەپێی بڕیارە کاریگەرەکانی ڕێکخستنی ئەم پرسە”.

بانکەکە دووپاتی کردەوە کە “هەموو زانیاری و بڕیارەکانی پەیوەست بە کاری دامەزراوە داراییە بانکییەکان و نابانکییەکان لەلایەن بانکی ناوەندی سوریاوە دەردەچن و لە ماڵپەڕی فەرمیی بانکەکە (یان پەیجی فەرمی فەیسبووکەکەی) بە تایبەتی ڕادەگەیەنرێن”.

ڕێباز حەملان: هەردوو مووچەی مانگی 10 و 11 دابەش دەكرێت
پێت ڕێباز حەملان: هەردوو مووچەی مانگی 10 و 11 دابەش دەكرێت
لەسەر سێ مووچەی ئەمساڵ ڕوونکردنەوە درا
دوات لەسەر سێ مووچەی ئەمساڵ ڕوونکردنەوە درا
پەیوەنیدر