پشووی سبەینێ‌ هەرێم دەگرێتەوە؟



بەهۆی كۆتایی هێنان و ڕووخاندنی “دەوڵەتە ئیسلامییەكەی داعش” لە عێراق و سەركەوتنی سوپا و پێشمەرگە بەسەر ئەو گرووپە تیرۆرستییەدا لە 10-12-2017دا، هەموو ساڵێك ئەو ڕۆژە لە تەواوی عێراق پشووی فەرمییە، بەڵام حكومەتی هەرێم بێدەنگەی لەو پشووە كردووە و تا ئێستا هیچ بڕیارێكی نەداوە.

دوای سێ‌ ساڵ لە شەڕی سوپا و پێشمەرگە لەگەڵ چەكدارانی داعش، لە 10-12-2017دا تەواوی شاری موسڵ لە دەست ئەو گرووپە تیرۆرستییە سەندرایەوە و بەوەش ئەو ڕۆژە ناونرا “ڕۆژی سەركەوتنی عێراق” و بەوەش لە یاسای پشووە فەرمییەكانی عێراق، كە لە پەرلەمان دەنگی لەسەردرا ئەو ڕۆژە بە پشوو دانراوە و حكومەتی عێراق جەختی لێكردۆتەوە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەبۆنەی “ڕۆژی سەركەوتن” ساڵ ڕۆژی ڕزگارکردنی موسڵ، سبەینێ سێ شەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەرجەم دامودەزگا حكومییەكان لە تەواوی وڵاتدا پشووی فەرمییە.

بۆ بەدواداچوونی ئەوەی ئایا ئەو پشووە فەرمانبەرانی هەرێم دەگرێتەوە یان نا؟ (خەڵك) پەیوەندی كرد بە پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

بەپێی ڕۆژمێری پشوو و بۆنە فەرمییەكان، كە لە ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێم بڵاوكراوەتەوە، ئەو ڕۆژە نە وەك بۆنەی فەرمی و نە وەك پشووی فەرمی دیاری نەكراوە و تا ئێستاش حكومەتی هەرێم هیچ ڕاگەیەنراوێكی فەرمی لەوبارەیەوە بڵاونەكردۆتەوە.

لەسەر سێ مووچەی ئەمساڵ ڕوونکردنەوە درا
پێت لەسەر سێ مووچەی ئەمساڵ ڕوونکردنەوە درا
کرملن: بەبڕیاری خودی پوتین مافی پەنابەری بە ئەسەد دراوە
دوات کرملن: بەبڕیاری خودی پوتین مافی پەنابەری بە ئەسەد دراوە
پەیوەنیدر