کرملن: بەبڕیاری خودی پوتین مافی پەنابەری بە ئەسەد دراوە



وتەبێژی کۆشکی کرملن شوێنی مانەوەی ئەسەد دیاریدەکات و دەڵێت”خودی پوتین بڕیاریداوە مافی پەنابەری بە ئەسەد و خێزانەکەی بدرێت”.

دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرملن لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی ڕووسیا ڕایگەیاند، بڕیاری پێدانی مافی پەنابەری بۆ بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو لە سوریا و بنەماڵەکەی لەلای ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیاوە دراوە.

بەپێی هەواڵێکی ئازانسی تەبا، وەک لایەنی حکومەتی ڕووسیا هیچ بڕیارێک نەدراوە بە پێدانی مافی پەنابەری بە ئەسەد، بەڵام خودی سەرۆک پوتین ئەو بڕیارەی داوە، و لە ئێستاشدا نایەوێت زانیاری لەسەر شوێنی مانەوەی ئەسەد ئاشکرابکرێت.

پێسکۆڤ بە ئاماژەدان بە دۆخی بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا لە هیمەیمیم و تەرتوس لە سووریا، وتی، “ئەمە پرسێکی گرنگە، کەمێک زووە قسەی لەسەر بکەین، لە هەر حاڵەتێکدا ئەمە پرسێکە پێویستە ڕاوێژ بەوانە بکرێت کە دەبنە بەرپرسی نوێی سووریا.

پشووی سبەینێ‌ هەرێم دەگرێتەوە؟
پێت پشووی سبەینێ‌ هەرێم دەگرێتەوە؟
چۆن وشەی نهێنی ئینتەرنێتەکەمان بگەڕێنینەوە؟
دوات چۆن وشەی نهێنی ئینتەرنێتەکەمان بگەڕێنینەوە؟
پەیوەنیدر