ئیسڕائیل: پێویستە هێرشی سەر کوردانی ڕۆژئاوا بوەستێنرێت



وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی هێزە چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریا دژی کورد دەکات و دەڵێت: پاراستنی کورد بۆ داهاتووی سوریا گرنگە و کورد هێزێکی سەقامگیرکارە لەو وڵاتەدا.

گیدیۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل لەبارەی کوردانی ڕۆژئاوای كوردستانەوە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کورد ئازایانە لە دژی داعش شەڕیان کرد و سەرکەوتن بەسەر داعشدا، ئەوان بۆ داهاتووی سوریا گرنگن، چونکە هێزێکی سەقامگیرکەرن لەو وڵاتەدا.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەبارەی هێرشی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بۆ سەر مەنبج وتی، “دەبێت ئەو شەڕە رابگیرێت”.

دەشڵێت، “ئێمە لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆمان لەگەڵ هاوکارەکانماندا کردووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ناوچەکانی دیکە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پابەندبوونی ئەخلاقی هەیە بۆ ئەو هێزانەی، کە ئازایانە شەڕی دژ بە داعشیان کرد”.

لەدوای ڕووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، کە تورکیا پشتگیریان دەکات هێرشیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای كوردستان “ئیدارەی خۆسەری لە باكور و باكوری خۆرهەڵاتی سوریا” دەستپێکردووە، بەتایبەتی شەڕی سەخت لە مەنبج بوونی هەیە.

هەر ئەمڕۆ دوو شەممە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی ئەو گرووپانە 35 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە، میدیاکانی ڕۆژئاواش دەڵێن: بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە بۆ سەر مەنبج 12 هاووڵاتی کوژراون.

 

چۆن وشەی نهێنی ئینتەرنێتەکەمان بگەڕێنینەوە؟
پێت چۆن وشەی نهێنی ئینتەرنێتەکەمان بگەڕێنینەوە؟
فراكسیۆنی یەكێتی: چاودێری دارایی عێراق مەبەستی هەژماری من بووە نەك تەوتین
دوات فراكسیۆنی یەكێتی: چاودێری دارایی عێراق مەبەستی هەژماری من بووە نەك تەوتین
پەیوەنیدر