دوو وڵات مافی پەنابەرییان بۆ سوورییەکان هەڵپەسارد



ڕۆژی دووشەممە نەمسا و ئەڵمانیا داوای مافی پەنابەرییان بۆ سوورییەکان ڕاگرت، دوای ئەوەی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن دیمەشقیان کۆنترۆڵکرد و دەسەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەد کۆتاییهات.

دوای ڕاگەیاندنی حکومەتی ڕاگوزەر لە سووریا، وەزارەتی ناوخۆی نەمسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند“لە ئێستادا ڕێکارەکانی پەنابەری کە بەڕووی هاووڵاتیانی سوورییدا کراوەتەوە دەوەستێت”.

ڕوونیشیکردەوە کە دوای ئارامبوونەوەی دۆخەکە لە سووریا کار بۆ ناردنەوەی ئاوارە و پەنابەرەکان دەکەن.

نزیکەی 100 هەزار سووری لە نەمسا دەژین و هەزاران کەسیش چاوەڕێی پەسەندکردنی داواکاری پەنابەرییان دەکەن.

هاوکات وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، فەرمانگەی فیدراڵی بۆ کۆچ و کۆچبەران لە ئەڵمانیا سەرجەم داواکارییەکانی پەنابەریی سووری ڕاگرتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەد و هیوربوونەوەی دۆخەکە، هیچ داواکارییەکی پەنابەری وەرناگیرێت.

دوای بڕیارەکەی ئەنگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا لە ساڵی 2015 بۆ ئەوەی ڕێگە بە زیاتر لە ملیۆنێک پەناخوازان بدەن بچنە ئەڵمانیا، زیاتر لە 800 هەزار کەس کە هاووڵاتی سووری بوون ڕوویانکردە ئەو وڵاتە.

بەپێی داتاکانی فەرمانگەی فیدراڵی بۆ کۆچ و کۆچبەران، سوورییەکان لەمساڵدا گەورەترین ڕێژەی پەناخوازانیان لە ئەڵمانیا پێکهێناوە و تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەم 72 هەزار و 420 داواکاری پەنابەری پێشکەشکراون.

فراكسیۆنی یەكێتی: چاودێری دارایی عێراق مەبەستی هەژماری من بووە نەك تەوتین
پێت فراكسیۆنی یەكێتی: چاودێری دارایی عێراق مەبەستی هەژماری من بووە نەك تەوتین
سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی سوریا ده‌ستنیشان كرا
دوات سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی سوریا ده‌ستنیشان كرا
پەیوەنیدر