سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی سوریا ده‌ستنیشان كرا



محه‌مه‌د ئه‌لبه‌شیر له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی ته‌حریری شامه‌وه‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی سوریا بۆ “حكومەتی ڕاگوزەر” ده‌ستنیشان ده‌كرێت.

لە کۆبوونەوەیەکدا، کە لەنێوان ئەبومحەمەد جۆلانی، سەرۆکی ئۆپراسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و محەمەد جەلالی، سەرۆک وەزیرانی ئێستای سوریا و محەمەد بەشیر، راسپێردراو بۆ سەرۆکی حکومەتی راگوزەر بەڕێوەچوو، گفتوگۆ کرا لەسەر گرتنەبەری رێوشوێنی گواستنەوەی دەسەڵات، بۆ ئەوەی سوریا دووربخرێتەوە لە ئاژاوە و پێشووی.

محەمەد بەشیر، پێشتر وەزیری گەشەپێدان و کاروباری مرۆیی بووە لە حکومەتی رزگاری نیشتمانی لەنێوان ساڵانی 2022 بۆ 2023 لە پارێزگای ئێدلب.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، ده‌سته‌ی ته‌حریری شام، ئه‌لبه‌شیر وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیرانی سوریا بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر ده‌ستنیشان ده‌كات و ڕایده‌سپێرێت به‌ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت.

محەمەد ئەلبەشیر كێیە؟

ئەلبەشیر خاوەنی بڕوانامەی ئەندازیاری کارەبا و ئەلیکترۆنییە لە بەشی پەیوەندییەکان لە زانکۆی حەلەب لە ساڵی ٢٠٠٧، هەروەها لە ساڵی ٢٠١١ وەک بەرپرسی بەشی ئامێری وردبینی لە وێستگەی غازی سەر بە کۆمپانیای غازی سوریا کاری کردووە، بەڕێوەبەری شەریعە بووە خوێندن لە وەزارەتی ئەوقاف و بانگەواز و ڕێنمایی بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو.

بە پێی پڕۆفایلی خۆی لە حکوومەتی “ڕزگاری”، خاوەنی بڕوانامەی شەریعەت و یاسا بە پلەی شەرەفە لە زانکۆی “ئیدلب” لە ساڵی ٢٠٢١، هەروەها بڕوانامەی لە بنەماکانی پلاندانان و ڕێکخستنی کارگێڕی هەیە.

محەممەد بەشیر لە ساڵانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ وەزیری گەشەپێدان و کاروباری مرۆیی لە حکومەتی ڕزگاری بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە جەبەل الزاویە لە باشووری پارێزگای ئیدلب لە دایک بووە.

حکومەتی ڕزگاری بە پاڵپشتی دەستەی تەحریر شام لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە ١١ کابینەی وەزاری پێکهێنرا، کە لەو کاتەدا محەمەد ئەلشێخ سەرۆکایەتی دەکرد. سوپای ڕزگاری لایەنەکانی ژیانی پارێزگاری ئیدلب و لادێکانی باکوری حەما کە ئەوکات لەژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندا بوو، بەشێک لە لادێکانی ڕۆژئاوای حەلەب، لەڕووی خزمەتگوزاری و ئیدارەیەوە کۆنترۆڵکرد.

دوو وڵات مافی پەنابەرییان بۆ سوورییەکان هەڵپەسارد
پێت دوو وڵات مافی پەنابەرییان بۆ سوورییەکان هەڵپەسارد
بەڤیدیۆ؛ كه‌سێك بەتۆمەتی دزی دەستگیرکرا
دوات بەڤیدیۆ؛ كه‌سێك بەتۆمەتی دزی دەستگیرکرا
پەیوەنیدر