بەڤیدیۆ؛ كه‌سێك بەتۆمەتی دزی دەستگیرکرا



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێك بڕێك پارەی لە ماڵێك دزیوە و دواتر چۆتە ناو مزگەوتێك و خۆی گۆڕیوە و دەشڵێت: تۆمەتبار دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕێگەی بڵاوكردنەوەی تۆمارێكی ڤیدیۆیی ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد، کە لەماڵەکەیدا بڕێک پارەی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژئاواوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.

ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتبار (ب، ح، ع) لەدایکبووی 1990 کە پێشینەی تاوانی هەیە، دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادان ڕاگیراوە.

بۆ ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی سوریا ده‌ستنیشان كرا
پێت سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی سوریا ده‌ستنیشان كرا
شەپۆلێكی وشكەسەرما و بەستەڵەك هەرێم دەگرێتەوە
دوات شەپۆلێكی وشكەسەرما و بەستەڵەك هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەنیدر