لە وەرزی زستاندا بێت یان وەرزی هاوین واز لە سەوزە و میوەی بە تام ناهێنێت، هەموو وەرزێک بەرهەمی خۆراکی تایبەتی خۆی هەیە بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی جەستە لەو وەرزە تایبەتەدا دابین بکات.
لێرەدا چەندین زانیاری دەربارەی سوودەکانی سەوزەو میوە دەخیبەڕوو بۆ ئەوەی مرۆڤ خۆراک بدات بەخۆی بۆ ئەوەی تەندروست بمێنێتەوە.
ئەناناس، کۆگایەکی ڤیتامین سییە مادەیەکی خۆراکی گرنگە بۆ بەرزکردنەوەی بەرگری لەش و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیەکان.
ئەناناس تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی هەیە کە یارمەتی باشتر کارکردنی سیستەمی دەمار و هەرس دەدات.
برۆکلی، سەوزەیەکی سەوزی وردە کە ڤیتامین K و ڕیشاڵ دابین دەکات، توێژینەوەیەک لەسەر ژنانی بەساڵاچووان سەلماندوویانە کە ئەوانەی برۆکلی زیاتریان لە خۆراکەکانیاندا جێگیرکردووە، کەمتر کالیسیۆم لە خوێنبەرەکانیاندا کۆدەبێتەوە.
کۆبوونەوەی کالیسیۆم لەوانەیە ببێتە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و ڕەقبوونی خوێنبەرەکان، هەروەها برۆکلی وەک زۆرێک لە میوەکان تایبەتمەندییەکی دژە ئۆکسانی هەیە کە ڕێگری دەکات لە زیانگەیاندنی ڕادیکاڵە ئازادەکان و دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی جۆراوجۆر.
پرتەقاڵ، پڕە لە ڤیتامین سی و کانزاکانی تری پێویست کە ڕێگری لە تێکچوونی خانەکان دەکەن، DNA لە خانەکاندا ئامادەیە بۆ گۆڕانکاری، و هەروەها خواردنی پرتەقاڵ یارمەتیدەرە لە باشترکردنی شەڕی کەمخوێنی دەکات، پەستانی خوێن دادەبەزێنێت، هەروەها پرتەقاڵ ترشی فۆلیک دابین دەکات کە پێویستە بۆ دابەشبوونی خانەکان.
گێزەر، سەوزەیەکی کەم کالۆرییە و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، بڕێکی زۆر لە ماددەی بێتا کارۆتینیان تێدایە، جەستەی مرۆڤ ئەم توخمە دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین ئەی کە پێویستە بۆ تەندروستی چاو و بەرگری لەش و تەندروستی ئێسک باشتر دەکات.
هەروەها ڤیتامین A وەک دژە ئۆکسێنەر کاردەکات و ڕێگری دەکات لە زیانگەیاندن بە خانەکان کە ڕەنگە گەشە بکەن و ببنە نەخۆشی.
ترێ، میوەیەکی کەم کالۆرییە و بڕێکی زۆر مادەی خۆراکی وەک ڤیتامین A و ڤیتامین C و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم و چەندانی تری تێدایە.
توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە ترێ دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە جۆراوجۆرەکان کەم بکاتەوە، بەتایبەتی شێرپەنجەی پڕۆستات.
ئەو کەسەی ترێ زیاتر بخوات ئەگەری تووشبوون بە بەردی گورچیلە کەمترە.